فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە گوندی بڵوانئاوای دێهگۆلان
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، “پێدرام محەممەدی” تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی بڵوانئاوای سەر بە دێهگۆلان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، دوای سێ ڕۆژ بەردەوامی ناڕەزایەتیی خەڵکی بڵوانئاوا بە هۆی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تایبەت بە کانگا و تێکدانی ڕێگاوبانەکان، لە ڕەوتی هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان و یەکەی تایبەت بۆ سەر ئەم ناڕەزایەتییە، ژمارەیک لە ناڕازیان دەستبەسەر کران و هەندێکیان دراونەتە بەر لێدان و تا ئێستا هێزەکانی گاردی ویژە لە خوێندنگاکانی بڵوانئاوا جێگیر کراون.