فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە ئابدانان
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023

لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە ئابدانان، هێزەکانی ڕژیم پێنج هاووڵاتیی دیکەیان لەمشارە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی ١٣ و ١٤ی مانگی  ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان بە ناوەکانی “عەلی‌سەفەر میروەیسی،  عەبدوڵا جامی، ئەمیرحوسێن نامدارپوور، سامان مۆرادی‌‌وەندان و محەممەد وەلی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. جێگەی ئاماژەیە، سامان مۆرادی‌‌وەندان کە چەند ڕۆژ لەمەوبەڕ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. لە لایەکی دیکەوە لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئامانج مستەفاپوور” کە نزیکەی ٤٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.