درێژەی مانگرتن لە خواردنی شەکیلا مۆنفەرێد لە زیندانی ئێڤین
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەکیلا مۆنفەرێد بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین،لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژەوە، لە ناڕەزایەتیی بە کرانەوەی پەروەندەیەکی نوێ لەدژی، مانی لە خواردن گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم دوایانەدا پەروەندەیەکی نوێ لە دژی شەکیلا مۆنفەرێد لەژێر ناوی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، لە لایەن جێگری دادستانی دادسەرای ناحیە ٨ی تاران کراوەتەوە. ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە ١٥ مانگ زیندان، دوورخرانەوە لە تاران، قەدەغەی چوونە دەرەوەی لە وڵات، قەدەغەی ئەندامبوون لە گرووپە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، هەروەها قەدەغەی بەکارهێنانی تەلەفۆنی هۆشمەند، مەحکووم کرابوو.