فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی کارخانەی شیرین عەسەل لە تەورێز
دوشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۲   |  22-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی کارخانەی “شیرین عەسەل”ی تەورێز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، هەروا بەردەوام بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووەوە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها نەمانی نادادپەروەری لەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە. شایانی باسە، خاوەنی کارخانەی شیرین عەسەل “یونس ژائلە” سەرۆکی ژووری بازەرگانی تەورێزە.