فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی هەزاران کرێکاری پڕۆژە پەیمانکارییەکانی سەنعەتی نەوت و گاز
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024

کاناڵی تلێگڕامی شووڕای سازماندانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی سەنعەت نەوت، باسی لە درێژەی مانگرتنی ٢٤هەزار کرێکاری پڕۆژە پەیمانکارییەکانی شیرکەتی نەوت لە ١٢٣ شیرکەتی نەوت و گاز کردووە.
شووڕای سازماندانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی سەنعەت نەوت، ڕۆژی هەینی ٢٢ی پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، وێڕای ئاماژە بەوەیکە مانگرتنی کرێکاران پێ ناوەتە ناو ٢٤مین ڕۆژی خۆیەوە، جەختی کردەوە کە کرێکاران یەکگرتووانە و بە شێوەی سەرتاسەری، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە. لەبەشێک لەم بەیانییەدا بەبێ ئاماژە بە وردەکارییەکان باس لەوە کراوە کە پەیمانکارەکان لە بەرامبەر مانگرتنی کرێکاران، دەستیانداوەتە چەندین پیلانگێڕی کە هەموویان شکستیان هێناوە. هاوکات شووڕای سازماندانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی سەنعەت نەوت، لەدرێژەی بەیانییەکەیدا وتوویەتی، “بردنەسەرێ حەقدەستەکان، ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژپشوو و نەمانی پەیمانکارەکان”، سێ خواستی سەرەکی و خێرای کرێکارانی مانگرتووە.