فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی دەوڵەتی لە بریتانیا
چوارشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۱   |  15-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، پزیشکان، کارمەندانی دەوڵەتی و هەروەها کرێکارانی مێترو و بی بی سی، بۆ سێەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هەزاران کەس لە موعەلیمانی خوێندنگاکانی بریتانیا لە ناڕەزایەتیی بە ئاستی لەخوارەوەی حەقدەستەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها پزیشکانی ناڕازی کە لە ڕۆژی دووشەممەوە بەم مانگرتەنەوە پەیوەست بوون، ڕایانگەیاندووە: ئاستی حەقدەستەکانیان لە سالی ٢٠٠٨وە بە ڕێژەی ٢٦ لەسەد کەمکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، کارمەندانی دەوڵەتی، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی پیشەیی و حقووقی خانەنشینیان و هەروەها کەمکردنەوەی هێزی کار، مانیان گرتووە. کرێکارانی مێترۆی لەندەن و کارمەندانی رێکخراوی “بی بی سی”ش بە هۆی ئاستی لەخوارەوەی حەقدەستەکانیان، دابین نەکرانی حقووقی خانەنشینیان و هەروەها دەرکرانیان لەسەر کار و شێوازی گرێبەستەکان، بەم مانگرتەنەوە پەیوەست بوون.