درێژەی مانگرتنی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
شەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۳   |  17-08-2024
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، پەرەستارانی ناڕازی لە شارەکانی ئەراک، کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، یاسووج و مەشهەد، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازیی یاسووج بە کۆبوونەوە لە حەساری زانکۆی علووم پزیشکی ئەمشارە و پەرەستارانی ئەراکیش بە هەمان شێوە لە بەرامبەر زانکۆی علووم پزیشکی ئەراک، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە، “پەرداخت کرانی دادپەروەرانەی تەعرفە”، “نەدرانی کارانە”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ” و “پێشێل کرانی مافەکانیان” بوون.