درێژەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی تر له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه كۆ بوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه به‌ته‌واوه‌تی مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان پێ نه‌دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایەخێک بە گیروگرفتەکانی کرێکان نادەن.