فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی کاسبکاران
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان،بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌حنه‌، ئه‌راك و به‌ردتاشه‌كانی مه‌حموود ئاوای هومایوون شار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاوسان و وه‌رگرتنی ماڵیات له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دووكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكاندارانی بازاڕی شاری ئه‌راك له‌ شه‌قامی “عه‌باس ئاوا” و هه‌روه‌ها دووكاندارانی شاری سه‌حنه‌ و به‌ردتاشه‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی مه‌حموو ئاوا له‌ هومایون شاری ئیسفه‌هان، به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دووكانه‌كانیان داخست و ڕایانگه‌یاند؛ گران کردنی ماڵیات له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ دابین كردنی كورت هێنانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ ئه‌و كورت هێنانه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دابین بكات نه‌ك نانی سه‌ر سفره‌ی بازاڕیان كه‌م بكاته‌وه‌.