درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەرکانی سالسی شیرکەتی میللی حەفاری
سێشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۲   |  27-02-2024
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە کۆمەلیک لە کرێکارانی ئەرکانی سالسی شیرکەتی میللی حەفاری لە نارەزایەتی بە وەدی نەهاتنی خواستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
لەم کۆبوونەوەیەدا، کرێکارانی ناوچە پڕلەنەوتییەکانی جنووب، میللی و شیرکەتەکانی حەفاری بەرامبەر بە بەڵێنە ناڕاستەکانی حکومەت سەبارەت بە دوورخستنەوەی پەیمانکاری هێزی مرۆیی ناڕەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە بوون کە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی نەوتەوە دراون .