درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان
شەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۱   |  31-12-2022
ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە کرێکارانی رەسمی پاڵاوگای نەوتی ئابادان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ناوەندی ئەم پاڵاوگەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکاران خوازیاری بەرێوەبردنی ماددەی ١٠ی یاسای ئەرکەکان و ئێختیاراتی وەزارەتی نەوت و هەروەها دانی [بک پی]، لابردنی ماڵیاتی زیاتر لە سەر حەقدەستەکانیان، بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان، دانی پاداشی خانەنشینی، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک بێهداشت و دەرمان، هەڵوەشاندنەوەی ئەساسنامەی سندوقی نەوت و پێڕاگەیشتن بە خواستەکانی دیکەیان بوون.