فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی خوێندکاران بە جیاکردنەوەی ڕەگەزی لە خواردنگەی زانکۆی خاجە نەسیری تاران
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024

خوێندکارانی پەردیسی سەیدخەندان لە زانکۆی “خاجە نەسیر”ی تاران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جیاکردنەوەی ڕەگەزی لە خواردنگەی ئەم زانکۆیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خواردنەکانیان بردە دەرەوەی خواردنگەکە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش، خوێندکارانی ناڕازی ئەم زانکۆیە، لەئاست جیاکردنەوەی ڕەگەزی لە نێوان کچان و کوڕان لە لایەن بەرپرسانی زانکۆەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.