فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانە قەندی خاوەرمیانە لە شووش
سێشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۳   |  30-07-2024

کرێکارانی کارخانە قەندی خاوەرمیانە لە شووش، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی ناڕازی کارخانە قەندی خاوەرمیانە لەئاست بەکردەوە دەرهێنانی پڕۆژەی دابەش کردنی کرێکاران و دەرکرانی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە ناڕازین و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیانن.