درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی واگۆنی پارس
سێشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۳   |  06-08-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کرێکارانی کارانەی واگۆنی پارس لە ئەراک، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی کارخانەی واگۆنی پارس کە ژێرمەجمووعەی گرووپی سەنەعەتی “مەپنا”ن و پشکداری گشتی ئەم کارخانەیە وەزارەتی وزە و ئاستانی قودسی ڕەزەوییە، بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست کارکردی نەگونجاوی مورتەزا مۆلانەژاد بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە ناڕەزایەتییان دەربڕی.