فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی سیمانی لامەرد
چوارشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۳   |  09-10-2024

کرێکارانی شاغڵ لە کارخانەی سیمانی لامەرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لەئاست بارودۆخی نالەباری کاریان و دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها نەدرانی حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.