فڕۆکە جەنگییەکانی ئێسڕائیل دوای بە ئامانج گرتنی شوێنی کۆبوونەوەی حەسەن نەسرۆڵڵا و کوشتنی ناوبراو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، بۆ جارێکی دیکە باشووری بەیرووتیان بۆردوومان کرد.
بەپێی هەواڵی مێدیا نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل لە بۆردومانکردندا تیشکی خستووەتە سەر ناوچەی بورج بەراجنە لە باشووری بەیرووت. ئەوەش خراوەتەڕوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کۆمپانیایەکی پیشەسازییان لە ناوچەی کوکودی لە باشووری بەیرووت کردووەتە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەکانی باڵای حزبوڵڵا کوژران. جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان دەست پێ کردووە و تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 1700 کەسیش بریندار بوون.