دوای چەند ڕۆژ لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیە لە عێراق کە بەهۆیەوە ٩ سەربازی تورکیە کوژران، گرژییەکان لەسەر سنووری تورکیە لەگەڵ سووریە و عێراق پەرەی سەندووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا درۆن و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە چەندین شوێنیان لە سووریە و عێراق کردە ئامانجی هێرشی خۆیان.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بەگشتی ١١٤ خاڵیان لە سووریە و عێراق کردە ئامانج.
سەرۆککۆماری تورکیە ڕایگەیاند، جگە لە هێزە سەربازییەکان، ناوەندە ئەمنییەکانیان چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە و ٦٠ ژێرخان و دامەزراوەی دیکە لە هێرشی جیادا لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیاوە تێک شکێنراون.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە لە گوشارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناترسێت و لە چەند مانگی داهاتوودا بەبێ گوێدان بەوەی کێ چی دەڵێت، چ هەڕەشەیەک دەکات و چ پلانێکی هەیە، بە دڵنیاییەوە هەنگاوی نوێ هەڵدەگرێت.