درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۰۴-۰۱-۱۴۰۲   |  24-03-2023
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی “خەڵات قادری” و “بەرزان قادری”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە ڕفێندران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی خەڵات قادری و بەرزان قادری، خەڵکی گوندی “دوو پلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنیکی نادیار گواستراونەتەوە. شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بیانووی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە شاری مەریوان ڕفێندراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان و بارودۆخی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکارەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.