درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەرمانان، پەرەستارانی ناڕازی لە شارەکانی هۆرمۆزگان، بووشێهر، ئیسفەهان و بەندرعەباس، بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکانیان و زانکۆی علووم پزیشکی ئەمشارانە، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستارانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “وادە و بەڵێن مان ناوێ، خوانەکانمان خاڵییە” و پەرەستار دەمرێ، بەڵام سەرشۆڕی قەبووڵ ناکات”، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و خوازیاری چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان بوون.