درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەت نەوت و گازی گەچساران، بۆ دووهەمین جار لە بەرامبەر ئیدارەی ناوەندی نەوت و گازی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “سازماندانی کرێکاران”، “درانی حەقدەست و مەزایای شۆغڵیان”، “نەمانی پەیمانکار”، “دابین کردنی هێزی کار”، “پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “شیفتی بوونی کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی بە پێی سیستمی دوو بە دوو، “پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی دامەزرانی کرێکاران و بیمە کردنی شۆفیرەکان” بوون. کرێکارانی ناڕازی ڕاشیانگەیاندووە، تا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرن.