له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣٣ هەڵسووراوی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی ناڕازی به‌شداربوو له خۆپێشاندانه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له شاری سنه چالاكی مه‌ده‌نی “سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی“، “سۆران زه‌ندی“، “ئاترین ئازه‌رفه‌ر” هونه‌رمه‌ند و گرافیست، “موهیلا ئه‌سڵانی“، “مێهدی عهینۆلقۆزات” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر و به‌ندكراوی پێشوو له شاری سنه له‌كاتی وێنه‌گرتن له مانگرتنی بازاڕی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “شه‌قایق باباخانی” و “شادی گوفتار” و كارمه‌ندێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردستان به‌ناوی “ڕوزبه قوبادی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
له شاری سه‌قز دوو لاو به‌ناوه‌كانی “ئه‌یووب جه‌وانپوور” و “مه‌سعوود كامیاب“، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
له شاری مه‌ریوان “وریا دڵ ئه‌نگیز“ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه کراوه.
له شاری مهاباد هاووڵاتییه‌كی بریندار به‌ناوی “په‌یمان گوڵابی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه.
له شاری ئابدانان هه‌شت هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “جه‌لال عه‌بدۆڵڵاهی“، “بابه‌ك دانیالی“، “بێهرووز شێخی“، “یێهزاد خه‌یری“، “عه‌لی كولیوهند“ “مووسا پیرانی” ، “مه‌جید حاجیان” و “ئارمین خه‌یری” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
له شاری چورامی سه‌ر به ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د چالاكێكی سنفی موعلیمان به‌ناوی “مورته‌زا فه‌زڵی زاده” و له شاری گێڵانی غه‌رب “شوعه‌یب فه‌تحی” و “ئه‌یووب فه‌قیر“.
له ئیلام “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده” هه‌نه‌رمه‌ند، دەسبە سەر کراوە.
له‌شاری ڕه‌فسه‌نجان دوو خوێندكاری خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “ڕاژین قادری” و “ئاروین قادری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
له شاری شووش چالاكێكی بواری منداڵان به‌ناوی “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” و خوێندكارێكی زانكۆی گیلان به‌ناوی “ئه‌میر نووربه‌خش“، له زانكۆی خه‌لیجی فارسی بووشێهر “سه‌با ڕایانی” و “له‌یلا حه‌زره‌تی“، له شار دێهلۆڕان چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “حۆجه‌ت خانی چالاكی” و له شاری خۆڕه‌م ئاوا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “عه‌لی ڕه‌زا حه‌سه‌نوه‌ند” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.