فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠٠ كه‌س به‌هۆی دژایەتی کردنیان له‌گه‌ڵ حیجابی زۆرەملێ
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

وته‌بێژی ستادی “ئه‌مر به‌ معرووف و نه‌هی له‌ مونكه‌ر“ی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان ڕیگه‌یاند: ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ٣٠٠ كه‌سیان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌بیانووی دژایه‌تی كردنیان له‌گه‌ڵ حیجابی زۆره‌ملی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له‌ ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی و په‌ره‌پێدان به‌ بێ حیجابی له‌ نێو كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها خزمه‌ت كردنیان به‌ دژبه‌رانی ڕژیم بووه‌.‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌ تۆمه‌تی ڕێكخستنی دامه‌زراوه‌ی نایاسایی و پێكهێنانی گرووپی نه‌یار تۆمه‌تبار كردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ دادگاكاندا محاكمه بكرێن.