ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆژنامەوانێک لە تاران
سێشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۲   |  03-10-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، “مه‌ریه‌م لووتفی” ڕۆژنامه‌وانی خەلکی شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌ریه‌م لووتفی” به‌هۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتیك سه‌باره‌ت به باری ته‌ندرووستی كچێكی لاو كه له نێو وێزگه‌ی مێترۆ بە هۆی نەبوونی حیجابی زۆرەملێ کەوتبووە بەر هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم و له هۆش خۆی چوو بوو، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی “فه‌جری” شاری تارانی كرد کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار گوازرایەوە.