فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دو کرێكاری ئه‌فغانستانی له‌كاتی كار كردندا گیانیان له‌ده‌ستدا
دوشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۱   |  04-04-2022

رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی خاکە لێوە دو كرێكار له‌ شاری عه‌باس ئاوای پاكده‌شت، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ به‌هۆی روخانی چاڵه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. مدیرعامیلی سازمان ئاتەش‌نیشانی و خەدەماتی ئیمەنی شارەداری عه‌باس ئاوای پاكده‌شت ئەم خەبەرەی پشتڕاست کردەوە. تاكاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ناوی ئه‌و دو كه‌سه‌ نه‌زانراوه‌، ئێران یه‌كێك له‌و وه‌ڵاتانه‌یه‌ كه ‌زۆرترین روداوی شوێنی كار تێدا روو ده‌دات. هه‌مو ساڵێك لانی كه‌م ‌هه‌زار كرێکار به‌هۆی رووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن لە ناویاندا رێژه‌ی كرێكارانی بیناسازی وكه‌ناس له‌هه‌مو بواركانی دیكه‌ زیاتره‌.