فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی پڕۆژەیی لە زیاتر لە ١١٥ شیرکەتی نەوت و گاز
دوشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۳   |  01-07-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی پووشپەڕ، مانگرتنی هەزاران کەس لە کرێکارانی پڕۆژەکانی سەنعەتی نەوت، گاز، پێرۆشیمی و وزەخانەکان، لە زیاتر لە ١١٥ ناوەندی کرێکاری بۆ دوازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام هەروا درێژەی بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خواستی ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو و نەمانی پەیمانکارەکان، سەرەکیترین خواستی کرێکارانی ناڕازییە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژانە بە سەدان کرێکاری بەشەکانی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە شارەکانی ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان بەم مانگرتنە سەرتاسەرییەوە پەیوەست دەبن. شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، کرێکارانی پێترۆشیمی “ئاورین” لە زەنجان، بەم مانگرتنە سەرتاسەرییەوە پەیوەست بوون.