فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوازدەیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕانسه
هەینی ۲۵-۰۱-۱۴۰۲   |  14-04-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە فەڕانسە، پێی نایە ناو ١٢هەمین ڕۆژی خۆیەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هەزاران کەس لە کرێکاران، کارمەندان، موعەلیمان و توێژەکانی دیکەی فەڕانسە، بۆ جارێکی دیکە لەدژی گەڵاڵەی چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی دەوڵەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. بەوتەی سەندیکای “سێ ژێ تێ” بە تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ لە ناڕەزایەتی دژە دەوڵەتی، لانیکەم ٤٠٠ هەزار کەس تەنیا لە شاری پاریس، لە خۆپیشاندانەکانی ئێعتڕازی لەدژی دەوڵەتی مەکڕۆن، بەشداریان کردووە. هەروەها تازەترین ڕاپرسییەکان نیشانی ئەدات کە سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر دەستپێکی ئەم ناڕەزایەتییانە، زیاتر لە ٦٥ لەسەدی خەڵکی فەڕانسە دژی ئەم گەڵاڵەیەن. هەروەها بەپێی ئەم ڕاپرسییە کە لە لایەن ڕێکخراوی “بی ئێف ئێم” ئەنجام دراوە، ٨٢ لەسەدی خەڵکی فەڕانسە خوازیای، ڕوونکردنەوەی چالاکییەکانی دەوڵەتی “ئیلیزابێت بۆرن”، سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە بوون.