بەپێی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە کەرکووک کە ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان دژی داخستنی ڕێگەی “کەرکووک_هەولێر” لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستی پێ کردبوو، بەدوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان و گیان لەدەستدانی ٤ هاووڵاتیی و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکە کۆتایی پێ هات.
جێگای ئاماژەیە، دوای ئەوەی رۆژی ٦ی خەرمانان، لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، رێگای کەرکووک – هەولێریان داخست و بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگی بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان، هەروەها ههردوو رێگهی چوون و هاتنی نێوان ههولێر و كهركووكیان داخستوو و خێوهتیان ههڵدا و ئاستهنگیان بۆ هاتووچۆی شۆفێرانیش دروستكرد، لەبەرامبەردا ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، هاووڵاتییان بە تایبەت دانیشتووانی گەڕەکەکانی شۆراو و رەحیماوە لە کەرکووک، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کرانەوەی رێگەکەیان کرد. خۆپشاندەران ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و ئەو رێگەیە چۆڵ ناکەین تاکو چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگەکە نەکەنەوە.