ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، چەندین هاووڵاتی خەڵکی بڵوان ئاوا بە ناوەکانی “جەمیل محەممەدی، شادمان محەممەدی، فواد محەممەدی، محەممەد محەمەدی، مەیسەم حاجی مەجید وسەمیر محەممەدی، دوو کەسی دیکەی خەڵکی گوندی سرنجیانە کە هەردووکیان ناسننامەیان ‘باقری’ ئاشکرا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٠ کەس بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەرمانان لە پاسگای ئینتزامی بڵوان ئاوای دێهگۆلان بۆ زیندانی ناوەندیی قوروە گواستراونەتەوە.
هەروەها، زیاتر لە ١٠ کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە ناڕەزایەتیی شەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دراونەتە بەر لێدان و بارودۆخی تەندروستی چەندین کەسیان ناجێگیرە. بەوتەی شایەتحاڵان، بەرپرسی کانگای مەیمون ئاوا بە ناوی «ساریخانی» و خەڵکی ئیسفەهان، هەڕەشەی لە خەڵک کردووە کە ناوچەی بڵوان ئاوا دەکڕم و ناڕازییەکان چارەڕەش دەکەم. شایەتحاڵان باس لەوەش دەکەن شەوی ڕابردوو، خوێندنگای بڵواناوا کراوەتە شوێنی مانەوەی هێزەکانی یەگانی تایبەت و بۆ ماوەیەکی نادیار لەوێ جێگیر کراون.