دوایین هەواڵەکان لە شارەکانی کوردستان
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022
خێرایی ئینتەرنێت لە مەریوان زۆر کەمبووەتەوە. لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم پەیوەندییان بە هەڵسووڕاوانی مەدەنیەوە کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە بەشداری لە هیچ جۆرە بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتیدا نەکەن.
بەمەبەستی بەرگری لە ئیعترازی خەڵکی وەگیان هاتوو هەموو شەقام و کۆڵانەکانی دەوروبەری مەیدانی ئیقبال لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم جێگیر کراون. بە بانگەوازی ژمارەیەک لە چالاکانی ژنان و چالاکانی مەدەنی بڕیارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە مەیدانی ئیقبال لە شاری سنە بەڕێوە بچێت.
هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەلکی شاری سەقز، چەند هاووڵاتییەک کە تا ئێستا ناسنامەیان بلاو نەکراوەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.