ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبەندان، روانگه‌ی ئابووريناسی هه‌واڵگری “ئیكۆنۆمیست ئینتێڵیجنس یونت”ی بریتانیا [Economist Intelligence] دوایین راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ئاماژه و پێوه‌ره‌كانی دێمۆكراسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، عێراق له ساڵی ٢٠٠٦ەوه بۆ نزمترین ئاسته‌كانی دێمۆكراسی دابه‌زیوه.
روانگه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێكی نه‌خوازراو بوو بۆ دێمۆكراسی، به‌شێوه‌یه‌ك تێكڕای نمره و پله‌ی جیهانی سه‌باره‌ت به دێمۆكراسی له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠٠٦ەوه بۆ خراپترین ئاست دابه‌زیوه.
ئه‌و روانگه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، عێراق له ساڵی ٢٠٢٣ لە ریزبەندی ١٢٨ی جیهانیدا بووە لە کۆی ١٦٥ وڵات لە پێوەرەکانی دێمۆکراسی. روانگه‌ی ئابووريناسی هه‌واڵگری تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بە به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٢ چوار پله‌ی دیكه دابه‌زیوه و ته‌نیا رێژه‌ی ٢.٨٨ خاڵی بەدەستهێناوە، ئەمەش دەیخاتە ناو ناوچەی سوورەوە کە تایبه‌ته به ناوی “وڵاتانی سه‌ركوتكار”. راپۆرتەکە دەڵێت کەمتر لە ٨ لەسەدی دانیشتوانی جیهان لەژێر دێمۆکراسییەکی تەواودا دەژین، لە کاتێکدا نزیکەی ٤٠ لەسەدی لەژێر دەسەڵاتی تاکڕه‌وی و سهركوتكارانهدا دەژین.