دوایین کۆبوونەوەی دادگایی حەمید نووری قاتڵ و ئەشکەنجەگەری رژیم
چوارشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۱   |  04-05-2022
سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٤ی گوڵان ٩٢هەمین و دوایین کۆبوونەوەی دادگایی کردنی حەمید نووری لێپرس و ئەشکەنجەگەری زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی لە ستۆکهوڵمی سوئید کۆتایی پێ هات. لەم کۆبوونەوە دا پارێزەرەکانی حەمید نووری دوایین بەرگرییەکانیان پێشکەش کرد وداواکاری گشتیش قسەی کرد. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ کاتی دەرچوونی حۆکمەکەی راگیندریت. تائێستا ٩ مانگ بە سەر یەکەمین دادگایی کردنیدا تێدەپەڕێت و لەو ماوەدا ٣٤ شاکی و ٢٦ شاهید لە دادگا شایەتیان داوە. حەمیدی نووری ١٨ی خەزەلوەری ١٣٩٨ رێکەوتی ٩ی نۆامبری ٢٠١٩ لە فرۆکەخانەی ستۆکهۆلم دەست بەسەر کرا. ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و بە تایبەت زیندانیانی چەپ لە هاوینی سالی ١٣٦٧ لە زیندانی گەوهەردەشت دەست بەسەر کرا.