فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نییەر بە بارمتە ئازاد کران
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندان، “میلاد مەنبەری” و “سەیوان مەنبەری” دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە شاری سنە پاش سێ مانگ دەستبەسەرکران هەرکامیان بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی بەدواداچوون لە زیندان ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوان لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوون.