دوو کۆڵبەر بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بریندار کران
دوشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۲   |  01-05-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گوڵان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود هێرشیان کردە سەر محەممەد دەری، خەڵکی گوندی “دەرێ” مەریوان و سیروان ساڵحی، خەڵکی گوندی “تەخان” سەر بە سەوڵاو و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان کردن.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود، سەرەتا بەردیان گرتووەتە ئەم کۆڵبەرانە و پاشان ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی برینداریان کردوون.
بەهۆی ئەم ئەشکەنجانەوە، کەمەر و لاقی سیراون ساڵحی بریندار بووە و زیان بە سەری محەممەد دەری گەیشتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە لە شاری سنە کراوە.