دوو گەنجی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەر کران
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارە تازەلاوێکی تەمەن ١٨ ساڵیان بەناوی “ڕامین قادری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە و ڕۆژی پێشتریش “سەعید قادری” تەمەن ٣٠ ساڵ و ئامۆزای ڕامین لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراوان و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان لەبەردەستدا نییە.
جێگەی ئاماژەیەکە سەعید قادری ڕێکەوتی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکەش دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.