بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەفسانە شاهی، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان کە بە “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” تۆمەتبار کرابوو، دوای تەبرەئەکرانی لە لایەن دادوەری دادگای تاوانەکانی بۆکان بەهۆی نەسەلماندنی تۆمەتەکانییەوە، لە دوای ناڕەزایەتیی داواکاری گشتی لەسەر بێبەریکرانی ناوبراو، دۆسیەکەی بۆ لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ گەڕێندراوەتەوە.
شایانی باسە، ئەفسانە شاهی تا ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، دەبێت لە لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ ئامادە بێت. جێگای ئاماژەیە، ئەفسانە شاهی ئێوارەی ڕۆژی تپێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو بۆ ماوەی ٢٣ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بەند کرابوو و لە ئاکامدا، ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.