فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دژایەتی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە یەکیەتیی ئوروپا لەگەڵ خواستی فەرانسە و ئاڵمان بۆ گەمارۆخستنە سەر ڕژیم بە هۆی دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ گرووپە نیابەتییەکانی ئەم ڕژیمە دژایەتی کردووە.
فەرانسە، ئاڵمان، هۆلەند و پێنج وڵاتی دیکەی ئەندام لە یەکیەتیی ئوروپا، لە مانگی ڕابردوودا بە نووسینی نامەیەک بۆ جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئوروپا، خوازیاری پەسەندکردنی گەمارۆی نوێ دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوون، لەم نامەیەدا هۆکاری ئەم داواکارییە، پشتیوانی ڕژیم لەڕێگەی دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ گرووپە نیابەتییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندراوە.
بەرپرسانی یەکیەتی ئورووپا بە ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە بە وڵاتانی ئەندام لەم یەکیەتییەیان ڕاگەیاندووە کە چڕبوونەوەی گەمارۆکان دژی ڕژیم، دەتوانێ چڕبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەی بەدواوە بێ و ئەمەش دیپلۆماسی ناوەکی دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، پێشتر گروپی ٧ ڕایگەیاندبوو کە گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی بەردەوامن و ئامادەن کە لە ئەگەری ناردنی مووشەک لەلایەن رژیمەوە بۆ ڕووسیە، گەمارۆ بخەنە سەر کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی .