دیداری ژمارەیەک لە ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید لەگەڵ بنەماڵەی ئەندامانی بەندکراوی ئەم سەندیکایە
هەینی ۲۶-۱۲-۱۴۰۱   |  17-03-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید لەگەڵ بنەماڵەی ئەندامانی بەندکراوی ئەم سەندیکایە لەوانە، حەسەن سەعیدی، داوود ڕەزەوی و ڕەزا شەهابی، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، وێڕای دیدار لەگەڵ ئەم بنەماڵانە، خوازیاری کۆتایی هێنان بە پەروەندەسازی لەدژی هەڵسووڕاوانی کرێکاری و هەروەها ئازاد کرانی بێشەرتومەرجی ئەندامانی بەندکراوی سەندیکای شیرکەت واحید و هەروەها سەرجەم هەڵسووڕاوانی کرێکاری، موعەلیمان و خوێندکاران بوون.