دەربڕینی نارەزایەتی توماجی ساڵحی
هەینی ۱۶-۰۲-۱۴۰۱   |  06-05-2022
توماج ساڵحی لە یاری کیبرکیی ڕاکردن لە شیراز لە حەرەکەتێکی هێمایی نارەزایەتی دا، بە دەمووچاوی داپۆشراوەوە، دروشمێکی لەسەر جلوبەرگەکەی بڵاو کردەوە و یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەلوەری ساڵی ٩٨ و خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئۆکراین گیانیان بەخت کرد. لە سەر جلەکەی توماج نووسرابوو “هەر نقابێک تەمەنێکی هەیە” . شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە ڕاپەرێکی ناڕازی کە پێشتر لە شیراز دەستگیر و تۆمەتبار کرابوو،بەشداری لە کیبرکی ڕاکردنی ماراتۆن لەو شارە بوو.