فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022

رۆژی جۆمعە ٣٠ی مانگی گولان کرێکارانی کارخانەی سیمانی شاری سیروانی سەر بە ئوستانی ئیلام بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی. ٣ کەس لە کريکاران لە لایەن هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
بەڕێوبەرانی ئەو کارخانەیە پاش کۆبوونەوەی ئەو کرێکارانە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی، بە بیانووی پەکخستنی کاری ئەو کارخانەیە، پەیوەندییان بە هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە گرتووە و دواتر سێ کرێکاری ئەو کارخانەیە لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کراوە.