دەرکرانی بە کۆمەڵی کرێکارانی کانگای زێڕی زەوی وەرزقان
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025
کرێکارانی کانگای زێڕی وەرزقان کە لەئاست سەختی کاریان و لە خوارەوە بوونی حەقدەستەکانیان، دەستیان دابووە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو، بە جێگەی وڵاەمدانەوە بە خواستەکانیان، سەرجەمیان لەسەرکارەکانیان دەرکراون.
ئەم کرێکارانە کە بەدوای ٨ ساڵ تەحەمۆلی کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن لەم کانگایە و وەرگرتنی کەمترین حەقدەست، بە هیوای ئەوەیکە دەنگیان ببیسترێ، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە ئێعتڕازیان دەربڕی بوو، لە لایەن خاوەنکاری ئەم کانگایە بە جێگەی پێڕاگەیشتن بە خواست و کێشە و گرفتەکانیان، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.