فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی دوو هەزار کرێکاری شیرکەتی مامووت لە قەزوێن
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خاوەنی شیرکەتی مامووت لە قەزوێن کە لە بواری بەرهەمهێنانی کانتینێر، کانێکس و یەخچاڵی کامیونەکان چالاکی دەکات، دوو هەزار کرێکار لە پێنج هەزار کرێکاری ئەم شیرکەتەی لەسەر کارەکانیان دەرکردووە.
شایانی باسە، لە ڕۆژی ٢١ی پووشەپەڕ، پشووی هاوینی لم شیرکەتە دەستی پێکردووە و تەنیا شیفتی بەیانیان لەسەر کارەکانیان ئامادە بوون و بەدوای کۆتایی شیفتەکەیان لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ، کارگۆزینی شیرکەت لە ڕێگەی نامە و تەلەفوونەوە پێیانی ڕاگەیاندووە: کە بەهۆی کەم کردنەوەی هێزی کار، بەدوای تەعتیلات نەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هەزار کرێکارە کە لە سێ شیفتی ئەم شیرکەتە کاریان دەکرد، هەرکام پێشینەی کاری یەک تا شەش ساڵیان بووە.