فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی شەش حوکمی ئێعدامی و زیاتر لە ٥٤ ساڵ زیندان بۆ ٨ بەندکراوی سیاسی لە تاران
یەکشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۳   |  01-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆکی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران، بۆ ٨ بەندکراوی سیاسی لە تاران، شەش حوکمی ئێعدام و هەروەها ٥٤ ساڵ زیندانی دەرکردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەکبەر دانشوەر کار، محەممەد تەقەوی سەنگدێهی، بابەک عەلیپوور، پوویا قۆبادی بیستوونی، وەحید بەنی عامێریان و ئەبولحەسەن مۆنتەزێر” بە تۆمەتی “بەغی” لەڕێگەی ئەندامێتی لە گرووپەکانی نەیاری نیزام بە ئێعدام مەحکووم کراون. هەروەها ئەم کەسانە وێڕای، “سەید عەلی تەقەوی سەنگدێهی و مۆجتەبا تەقەوی سەنگدێهی”، بە زیاتر لە ٥٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢٠ سال دوورخرانەوە مەحکووم کراون.