دەرکرانی ژمارەیەک لە کرێکارانی سیمانی خەمسەی زەنجان
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەرپرسان و کارفرمایانی کارخانەی سیمانی خەمسەی زەنجان ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەو کارخانەیان لەسەر کارەکانیان دەرکردووە. هۆکاری دەرکرانی ئەو کڕیکارانە یەکگرتن و بەدواداچوونی داخوازییەکانیان، لەوانە بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان بووە.