بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستارێکی ژن لە شاری قۆم بە هۆی ئەو شتەی کە ناوێ دەنێن سەرپێچی کردن لە ڕەچاو نەکردنی حیجابی ئیجباری، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە زیندان و لێدانی شەلاق مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “مریەم بەنی ڕەزی” بەهۆی “ڕەچاو نەکردنی حیجاب” بە ١٠رۆژ زیندان و هەروەها بەهۆی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٨ مانگ زیندان و ٧٤ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. سەرەڕای ئەم حوکمە، ناوبراو بە هۆی “زامدار کردنی بێگەردی کۆمەڵگا”ش بە ٧٤ زەربە شەلاقی دیکە مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، دادگای ڕژیم هەروەها بە مەبەستی تەکمیلی سزاکان، مریەم بەنی ڕەزی بە دوو ساڵ دابڕان لە خزمەتگوزاری دەوڵەتی و گشتی مەحکووم کردووە. بەپێی هەواڵێکی دیکە لەم پێوەندەدا،”مێهدی داستانی” موعەلیمی شاری یەزد، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەمشارە، بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، ٧٤ زەربە شەلاق، قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و هەروەها دوورخرانەوەی لە کاری موعەلیمی مەحکووم کراوە.