دەرکردنی دەیان مامۆستای زانکۆ بەهۆی پشتیوانی لە خەڵک
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023
ڕژیمی ئیسلامی دەیان مامۆستای زانکۆی زانکۆکانی ئێرانی بە هۆی پشتیوانیکردنیان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە کارەکانیان دوور خستەوە.
هەواڵدەریی هێرانا ڕایگەیاندووە، دەیان مامۆستای زانکۆ لە شارەکانی ئێران، لە زانکۆکان دەر کراون و هەندێکیشیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی کراون.
ئەو هەواڵدەرییە ناوی ٢٢ مامۆستای پشتڕاست کردۆتەوە کە لەو پێوەندییەدا لەلایەن ڕژیمەوە لەسەر کارەکانیان دەر کراون.