فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەر کران و ناروونی چارەنووسی هاولاتیەکی خەلکی سنە
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگی سەر، سەر بە شاری سنە بە ناوی ئیقباڵ دووستی تەمەن ٥٣ ساڵ ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی راپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردوەتە سەر دووکانی مریشک فرۆشی ئیقباڵ دووستی کە لە جووت سایدی خەسرەو ئاوا هەڵکەوتووە و دەستبەسەریان کردووە.

دوای تێپەڕینی یەک هەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئیقباڵ دووستی، تا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.