دەسبەسەر کرانی دوو منداڵی تری خەلکی نگڵ
دوشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۱   |  05-12-2022
ڕۆژی شەممە، ١٢ی سەرماوەز، هێزەکانی ڕژیم لە پایگایەک لە گوندی نگڵ، هەڵوێست ڕەزایی و میلاد عەزیزی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی ئەو گوندەیان دەسبەسەر کرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان گەیشتووە، ئەو دوو تازەلاوە لە دوای دەسبەسەر کرانیان، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزیش، کارۆ فەتحی و ڕۆژی چوارشەممە ٢ی هەمان مانگ، پێشەوا ئەحمەدی، هەردووک تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.