فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ
یەکشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۰   |  20-02-2022

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “ئیبراهیم حوسەینی” و “سەلاح حوسەینی”لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری شنۆ، بە تۆمەتی بێ بنەمایهاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم بە زیندان مەحکووم کراون.بە پێی ئەم هەواڵە، “ئیبراهیم حوسەینی”بە٢ساڵ زیندان و “سەلاح حوسەینی” حوکمی ١ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. جێی ئاماژەیە کە ئەم دوو کەسە لە ڕێکەوتی ١ی گوڵانی ئەمساڵدا، لە لەیەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون