فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
شەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۰   |  19-02-2022

”سەعدی ئەحمەدپووری”، کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ دەسبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.
”سەعدی ئەحمەد پووری” لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەرلەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە تۆمەتی بەشداری لەو نارەزایەتییانە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای بۆکانەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی ولات، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دواتر ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە