دەسبەسەرکردنی ٦ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شاری سەقز، هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم شەش هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “کوروش فارۆقی، ئەفخەم مورادیان، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسلی، کاوە حیجازی و ئازاد مورادیان”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی “کوروش فارۆقی” بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییەی دیکە، لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسیان دیار نییە.